ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بڕیاردار بەکەمکردنەوەی دوامی فەرمی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قائیمقامیەت و ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-

یەکەم/ که‌مکردنه‌وه‌ی یه‌ک کاتژمێری ده‌وام، واته‌کاتژمێر 9ـی بەیانی دەوامی فەرمی دەست پێدەکات.

دووەم/ ئەم بڕیارە کەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە.

دووبارە هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموولایەک پیرۆزبێت و داواکارین لە خوای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی هەموو لایەک قەبوڵبکات و ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و بەرکەت و خۆشی بۆ هەموولایەک.

ھەواڵی زیاتر