کەمێک لەمەوبەر تەرمی دوو گەنجەکەی دیکەی ماوەت کە لەنێو چەمی قەشان خنکابوون.
بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان کە ناوی هەڵکەوت نووری بوو دۆزرایەوە و کەمێک پێش ئێستاش تەرمی کۆسار و دەروون خەڵکی گوندی بەرسماقی ماوەتن دۆزرایەوە.
لە ئێوارەی یەکەم رۆژی بەهار، سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبوونە سەر چەمی قەشان – ماوەت بێسەر و شوێن بوون، لەو ماوەیەوە تاوەکو ئێستا تیمە خۆبەخشەکان، خەڵکی ناوچەکە، تیمی فڕۆکەوانی و تیمی مەلەوانی بەدوای ئەو گەنجانەدا دەگەڕان.