هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکانی هەولێر بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 2022.4.2، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، فەرمانگەى ژینگە پارێزى سەر بە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، لەڕیورەسمێکدا بەبۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان لەبەردەم مزگەوتى خەجیجەت ئەلکوبراى شارى هەولێر دەستیکرد بە ڕاگەیاندنى هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان و دانانى حاویەى زبڵ بۆیان.

لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە بەڕیوەبەرى ئەوقافى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى ئیدارى ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز پیرۆزبایی لەهەموو لایەک کرد و دەستخۆشیى لە فەرمانگەى ژینگە پارێزى سەر بە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانى ئەوکارە و کارەکەیانى بەرزنرخاند.

هەڵمەتەکە تاوەکو کۆتایی مانگە ڕەمەزان بەردەوامە و سەرجەم مزگەوتەکانى نێو شارى هەولێر دەگرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر