لە یەک مانگدا 18 کۆڵبەر له رۆژهەڵاتی كوردستانی کوژراون و بریندار و بێسەروشوێن بوون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە لە مانگی ڕابردوودا 2 کۆڵبەر بە دەستی سوپای پاسدارانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە هەر لەو مانگەدا 13 کۆڵبەر بریندار بوون و سێ کۆڵبەریش کە خەڵکی ورمێ-ن، بێسەروشوێن بوون و 10 لە کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکانیش خەڵکی پارێزگای کرماشانن.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کۆڵبەرە کوژراوەکان و 9 کۆڵبەری دیکەی کە برینداربوون، لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و کۆڵبەرێکیش بەهۆی ڕوودووێکی سروشتی بریندار بووە، هەروەها دوو کۆڵبەریش بە رووداوی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی و یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوەی دیکەش بریندار بوو.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر