پەیامێک لە موقتەدا سەدرەوە

دوای کۆبووەنەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا سووربوونی خۆی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دووپاتکردەوە و رایدەگەیەنێت “تیرۆر و توندوتیژی دژی گەل و هاوبەشەکانمان رابگرن”.

موقه‌تدا سه‌در، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیادی، تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی: “تیرۆر و توندوتیژی دژی گه‌ل و هاوبه‌شه‌كانمان بوه‌ستێتن”.

سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “پێشوازی لە دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی ده‌کەین و خه‌ریكی پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانین.

ھەواڵی زیاتر