بافڵ تاڵەبانی هەڵمەتی میدیایی بۆ سەر نەوەی نوێ‌ رادەگرێت

بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشمانی هەڵمەتی میدیایی ئەو حیزبە بۆ سەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ راگیراوە.
مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی ئاگاداری سەرجەم دەزگا میدیاییەكانی یەكێتی كردووەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك هەڵمەتی میدیایی بۆ سەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ئەنجامنەدەن.
بەپێی زانیارییەكان، بافڵ تاڵەبانی رێنمایی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كردووە، كە ئێستا لەگفتوگۆدان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم بەگشتی‌و نابێت هەڵمەتی میدیایی بكەنە سەر هیچ لایەنێك، بەتایبەتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌.
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 7ی شوباتی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ پرستی سەرۆك كۆماری عێراق بكرێت، كە یەكێتی چاوی لەوەیە لایەنەكانی هەرێم دەنگ بەكاندیدەكەیان بدەن، كە بەرهەم ساڵحە.

ژێدەر
بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر