بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی تووشی گرژبوون و ڕەقبوونی ماسولکە بووە بەهۆی یاری لەشجوانییەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، نەخۆشخانەکە بە ھێزێکی زۆری ئەمنی دەورە دراوە و باڵکێش زانیویەتی کە ھیچ رۆژنامەنووسێک بۆی نییە لە نەخۆشخانەکە نزیک ببێتەوە.