ئێران لاهور جەنگی دەهێنێتەوە ناو سیاسەت

دوای قوڵ بوونەوەی ململانێکان بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆککۆمار لەنێوان پارتی و یەکێتی، ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح ببێتەوە بە سەرۆککۆمار.
ئێران لە ساڵی 2018 پشتگیرییەکی تەواوی بەرهەم ساڵحی کرد و توانی دەنگی پێویستی بۆ کۆبکاتەوە، بەڵام ئێستا ناتوانێ ئەوە بکات، چونکە زۆرینەی پەرلەمان سەر بە ئێران نین.
هەموو ئامانجێکی ئێران ئێستا ئەوەیە کە ڕێگری بکات لەوەی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان تەواو ببێت کە بڕیارە ڕۆژی 7ی مانگی شوبات دابنیشێت و دەنگ بە کاندیدێکی سەرۆککۆمار بدات. بەڵام بەو پێیەی بەرەی ئێرانی زۆرینە پێکناهێنن ئەوە زەحمەت بووە، بۆیە ئێران دەستی بۆ هەموو کارتەکانی بردووە.
یەکێک لە هەوڵەکانی ئێران، هێنانەوەی لاهور جەنگیە بۆ ناو یارییە سیاسیەکان، دەیەوێ لە رێگەی لاهور و هەموو ئەو کەسانەوە کە لێی نزیکن، هەوڵەکان چڕ بکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان. لە بەرامبەردا لاهور جەنگی داوای لە ئێران کردوە یارمەتیدەری بن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ناو سیاسەت و یەکێتی.

ھەواڵی زیاتر