کەشناسی بڕی بەفربارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین بەفر لە سنووری کێلێ و کەمترینیش لە قەزای بەردەڕەش باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، وەک ئەوەی کە پێشبینییان بۆ کردبوو بەفر لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باریوە، زۆرترین رێژەی بەفر بارین لە سنووری کێلێ بووە کە 90 سانتیمەتر بووە و کەمترینیش لە بەردەڕەش بووە کە تەنیا 1 سانتیمەتر بووە.

بەگوتەی کەشناسی زۆرترین بەفر کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لەنێو سەنتەری شارەکان باری بێت، لە شاری سلێمانی بووە کە 13 سانتیمەتر بووە، دوای ئەوە دهۆک 7 سانتیمەتر و هەولێر 4 سانتیمەتر.

بەفر بارینى 24 کاتژمێری رابردوو تاوەکو کاژێر 9ـى بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە بەم شێوەیە بوو:

سنووری کێڵێ 90 سانتیمەتر
هەڵشۆ 60 سانتیمەتر
سیدەکان 50 سانتیمەتر
ناحیەى هێرۆ 45 سانتیمەتر
پیرمام 42 سانتیمەتر
حاجى ئۆمەران 40 سانتیمەتر
یاخسەمەر 40 سانتیمەتر
دینارتە 40 سانتیمەتر
ئامێدى 39 سانتیمەتر
سەرسەنگ 38 سانتیمەتر
کانى ماسێ 38 سانتیمەتر
شقلاوە 32 سانتیمەتر
ئاکرێ 27 سانتیمەتر
باتێڵ 27 سانتیمەتر
تەوێڵە 26 سانتیمەتر
رواندز 22 سانتیمەتر
هیران 22 سانتیمەتر
چوارتا 20 سانتیمەتر
قەڵادزە 20 سانتیمەتر
قەرەداع 17 سانتیمەتر
بیارە 15 سانتیمەتر
بەرزنجە 15 سانتیمەتر
سلێمانى 13 سانتیمەتر
سەرکەپکان 11 سانتیمەتر
قەسرۆک 11 سانتیمەتر
ئاخجەلەر 9 سانتیمەتر
چەمچەماڵ 9 سانتیمەتر
دهۆک 7 سانتیمەتر
گردەسێن 7 سانتیمەتر
سەنگاو 5.5 سانتیمەتر
شوان 5 سانتیمەتر
زاخۆ 4 سانتیمەتر
هەولێر 4 سانتیمەتر
کۆیە 4 سانتیمەتر
دارەشەکران 3 سانتیمەتر
چوارقڕنە 3 سانتیمەتر
ڕانیە 2 سانتیمەتر
بەردەڕەش 1 سانتیمەتر

ھەواڵی زیاتر