بارەگای بارزانی ئیدانەی ھێرشکردنە سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا دەکات

ڕاگەیەندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە دەكەین كە ئەمشەو كراوەتە سەر نووسینگەی هەڤاڵ(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری كەركووك. داوا دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بكەن و بكەرانی ئاشكرا و، بە سزای كارە تێكدەرانەكەیان بگەیێنن.

تیرۆر هەرگیز ناتوانێ بەسەر ئیرادەی ئازادیخوازی و پێكەوەژیاندا زاڵ ببێت.

بارەگای بارزانی
١٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر