دوا زانیاریی کە دراوە بە باڵکێش تاکە کاندیدی سوننەکان محەمەد حەلبووسییە

رۆژی چوارشەم دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە، بۆ یەکلا کردنەوەی ئەو تانانەی لەبارەی نادەستووری بوونی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رادەستی دادگا کراون. چوارچێوەی هاوهانگی داوای گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان دەکات، سەرکردەیەکی سوننەش دەڵێت، “ تاکە کاندیدی ئێمە محەمەد حەلبووسیە”.

بڕیارە رۆژی چوارشەم دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، دانیشتێنکی تایبەت لەبارەی ئەو تانەی لەلایەن لەلایەن چوارچێوەی هاوهانگی لەبارەی نادەستووری بوونی کۆبوونەوەی یەکەم دانشتنی پەرلەمان خوولی نوێ بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجام بدات. لایەنەکانی چوارچێوەی هاوهانگی داوای گۆڕینی سەرۆکی هەڵبژێردراوی پەرلەمان دەکەن.

دوای ئەوەی تانەکان رادەستی دادگا کران، داگای فیدڕاڵی باڵا، کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی نوێ پەرلەمان راگرت تا یەکلابوونەوەی تانەکان.

لەوکاتەوە تا کەمێک پێش ئێستە سوننەکان بەردەوامن لە کۆبوونەوە، بۆ یەکخستنی هەڵوێستی خۆیان لەئەگەری گۆڕینی محەمەد حەلبووسی، دوا زانیاری کە دراوە بە باڵکێش تاکە کاندیدی سوننەکان محەمەد حەلبووسییە.

سەرکردەیەکی هاوپمانی تەقدوم و عزم کە محەمەد، کەناوەکەی لای بە باڵکێشی پارێزراوە گوتی، لەئەگەری رەتکردنەوەی دەستەی هەڵبژێردراوی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەوا تاکە کاندیدی ئێمە لەناو سوننەکان محەمەد حەلبووسییە، بۆ خاتری کەس نایگۆڕین.

هاوکات دکتۆر سۆران عەلی پسۆڕی دەستووری، بۆ باڵکێش دەڵێت، رووی كرده‌یی و واقعبینی و روحی ئه‌ركی پێسپێردراوی دادگای باڵای فیدرالی كه‌ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌ ده‌ستورییه‌كانه‌، ئه‌وه‌ نابینرێت كه‌ دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، و كۆی پرۆسه‌ی ده‌ستوری بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تا بڕیاری دادگا ده‌رده‌چێت رێكارییه‌كانی هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریش كۆتای پێبهێنرێت، كه‌واته‌ به‌دوور ده‌زانرێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی كۆمار و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌م نۆی كانوونی یه‌كه‌م ٢٠٢٢، په‌رله‌مانی عێراق له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌میدا، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، دواتر به‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی له‌ نێوان چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی شیعه‌ و ڕه‌وتی سه‌در، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی بوورایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی خالید ده‌ڕاجی دووه‌م به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق، ته‌واو كرا.

ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژارد، محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ 200 ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه‌، حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ 182 ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، كوردیش كاندیده‌كه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا بوو به‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ 180 ده‌نگ.

لە عێراق، سێ سەرۆکایەتییەکان بەپێی عورفی سیاسی دابەشکراوە بەسەر پێکهێنەرەکانی حکوومەت. سەرۆک کۆمار بۆ کورد، پەرلەمان بۆ سوننەکان و سەرۆک وەزیران بۆ شیعەکانە.

ھەواڵی زیاتر