ئەو مامۆستایەی لە خۆپیشاندانێک «شەقی تێهەڵدرا» مردووە؟

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی مامۆستایەک لە سۆشیال میدیا، کە دەنگدانەیەوەیەکی زۆری بەدوایدا خۆیدا هێناوە و کۆمەڵێک دەزگای فەڕمیی میدیایش بابەتەکەیان کردە مانشێتی هەواڵەکانیان، باڵکێش وەک یەکەمین میدیا بەدواداچوونی بۆ ڕاستی و دروستی بابەتەکە کرد.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو کەسەی کۆچی دوایی کردووە، ئەو مامۆستایە نییە کە لە خۆپیشاندانەکانی پار ساڵ لە هەولێر «شەقی تێهەڵدراوە»، بەڵکو هاوڵاتییەکی دیکەیە بەناوی مامۆستا “نەجمەندین عومەر”.

دوای بەدواداچوونەکەی باڵکێش، چەند دەزگایەکی فەرمیی کەوتنە سڕینەوەی هەواڵە نادروستەکەیان.

عەبدوڵباری کە برای مامۆستا نەجمەدینە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بڵاو دەکاتەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی:

روونکردنەوە
بەداخەوە لەکاتێکدا ئێمە پشتمان شکاوە بە مەرگی لەناکاوی براکەمان ، نازانین چۆن هەواڵی جوانە مەرگ بە پیرەداکی جەرگ سوتاومان بڵێن ، هەندێک خەڵک و پەیچ لە سۆشیاڵ میدیا زۆر نا ئەخلاقیانە بۆ ئەکتیف بوون و ناوبانگیان ، روداوی شەق هەڵدان لە مامۆستا خانەنشینە بەتەمەنەکەی ساڵی 2018 یان داوەتە پاڵ م نەجمەدینی برامان کە هیچ پەیوەندی پێوە نەبوە.

ھەواڵی زیاتر