ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گابريێليوس لاندسبێرگيس وهزيرى دهرهوهى لێتوانيا كرد.
لە کۆبوونوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگیی ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە ڕێکاری توند و پێویستی گرتووەتەبەر .
وەزیری دەرەوەی لێتوانیا سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە گەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلاروس و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی لێتوانیا هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن ، بەتایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە .
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر