هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا
له به‌غدا هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی باڵیۆزخانه‌كه به‌رپه‌رچی سێ مووشه‌كیان داوه‌ته‌وه.
هاوكات زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدراوه.
به گوته‌ی كه‌سانی نزیك له باڵیۆزخانه‌كه ده‌نگی سێ ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بیستراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به میدیاكانی راگه‌یاندووه، سیستمی به‌رگری ئاسمانی “سی رام”ی سه‌ر به باڵیۆزخانه‌كه توانیویه‌تی سێ مووشه‌ك بته‌قێنێته‌وه و نه‌هێڵێت زیان به باڵیۆزخانه‌كه بگه‌یه‌نن.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و مووشه‌كانه له ناوچه‌ی دۆره‌ی باشووری به‌غداوه ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراون.