مەشعان جبووری رایدەگەیێنێت، دەنگ بە هۆشیار زێباری دەدەن و زێباریش دەبێتە سەرۆککۆماری چوار ساڵی داهاتووی عێراق.
مەشعان جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی: “بە بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری، دەکرێت بڵێین دڵنیاین لەوەی دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو”.
مەشعان جبووری هەروەها نووسیویەتی: “زێباری ئەو دەنگە بەدەست دەهێنێت کە محەممەد حەلبووسی بەدەستی هێنا، چونکە سەرجەم پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی عەزم، تەقەدووم، پارتی و رەوتی سەدر و دۆستەکانمان دەنگی بۆ دەدەن. بۆیە پشتیوانی دەبن و دەنگی پێدەدەن”.