پەرلەمانتارێک لە شەوی سەری ساڵ ئاهەنگی تایبەتی هەیە

گۆران عومەر علی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان، کە لەناو خەڵکیدا بە “گۆرانی ئینزیبات” ناسراوە، لە شەوی سەری ساڵدا بەشداری شەوە ئاهەنگێک دەکات.

بە گوێرەی ریکلامی رێستۆرانتێک کە ئاهەنگی شەوی سەری ساڵی تیا ساز دەکرێت، گۆران عومەر علی، لە شەوی سەری ساڵدا لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێکی تردا بەشداری شەوە ئاهەنگی سەری ساڵ دەکات دەکات.

گۆران عومەر عەلی، لە 15/7/1983 لە سلێمانی لەدایکبووە، سەرپەرشتیاری رادیۆی تەکسی بووە و ماوەیەک لە پۆستی ئینزباتى عه‌سكه‌ری، فرقه‌ی جوقی عه‌سكه‌ریدا خزمەتی کردووە، ئەندامە لە لیژنەکانی (لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان.)

K24

ھەواڵی زیاتر