سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانی ئێمە ئاگادارکراونەتەوە کە دوو کرێکار بگوازینەوە بۆ سلێمانی و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان دۆخی تەندروستی نا جێگیرە”.
بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەو دوو کرێکارە برای یەکدین و کوردن لە کارگەیەکی چەو و لم لە دەربەندیخان کاریان کردووە و شەوی رابردوو لە ژووری خەوتنەکەیاندا بەر دووکەڵی غازی خەڵووز کەوتوون”.
دوو براکە یەکێکیان ناوی ئەحمەد عەبدولفەتاحە و تەمەنی 22 ساڵە و هەر لەنێو ژوورەکەیاندا گیانی لەدەستداوە و براکەی دیکەشی ناوی سەعد عەبدولفەتاحە و تەمەنی 24 ساڵە باری تەندروستیی خراپە و هێنراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی”