پۆلیسی ھەولێر کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن لەماڵی خوشکێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تەقەی لە ماڵی خوشکی خۆی کردووە.

بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بەناوی “د. م. ا” دەستگیرکردووە، کە بە چەکێکی جۆری کڵاشینکۆڤ تەقەی لە ماڵی خوشکی خۆی کردبوو.

 بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتباری ناوبراو لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکە بەکارهاتووەکە و “دەمانچەیەک و دوو نارنجۆک و کۆمەڵێک فیشەک و مەخزەندا گیرا”. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار رێکخراوە و بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بەرامبەری، رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە. 

ھەواڵی زیاتر