عیماد محەمەد، بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر بە سایتی فەڕمیی پارتی ڕاگەیاندووە: لە سنووری پارێزگای ھەولێر 9 پڕۆژەی ڕێگاوبان بە بڕی (2 ملیارو 400 ملیۆن) دینار چاک دەکرێنەوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند: “لیژنەیان بۆ دروست کراوە، لەوانە ڕێگای خالند و ڕێگای شێخ توراب و ڕێگای ھەریر بۆ باسرمە و ڕێگای خەلیفان بۆ بالیسان و پیران بۆ مێرگەسۆر و دۆڵی مەلەکان کە رێگایەکی گەشتیارییە، لەگەڵ چەند رێگایەکی دیکە”.