ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو ژنەی لە پۆلیسێکی هاتوچۆ دەدات

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشکردنە سەر پۆلیسێکی هاتوچۆ بڵاوکردەوە کە لە شەقامی 40 مەتری هەولێر ژنێک هێرش دەکاتە سەری.

روونکردنەوەی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر

لەڕۆژی 2021/5/20 لەکاتی دوای نیوەڕۆ کارمەندێکی هاتووچۆلەسەرشەقامی 40مەتری لەنزیک کباب فاروق لەئەرک خەریکی ڕێکخستنی هاتووچۆبوە، لەیەکتر بڕێک کەئەرکەکەی واپێویست دەکات لایەکی شەقام ڕابگرێت ،تاکو لایەکەی تر دەڕوات،وەلەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بوە بۆیە ئاگای لەئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت وەئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقام کەئەو ئافرەتەی لێبوە،بۆیە کارمەندەکە پێ ی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێو ئاگات لەشەقام بێت وەلەسەرئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنوسێت،کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو دوور لەڕەوشتی شوفێری لەئوتومبێلەکەی دێتە خوارەوە ،وەهەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کەژمارەکەی بسڕێتەوە،ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە، بەڵام کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکان نادات، ئەو جارەیان ئافرەتەکە بەدەست وبەشەق هێرش دەکاتە سەرکارمەندەکە وەلێی دەدات، لەبەرئەوەی ئافرەتە، کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوە و بەرگری لەخۆی ناکات، کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لە شەق هاوێشتن تاکو خەڵک کۆدەبنەوە و دووری دەخەنەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێ: ئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بدات بەکارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێی داوادەکات، لەپاش ئەو ڕووداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتوچۆ چووە بنکەی پۆلیس و سکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد، کە بابەتی دەستدرێژیکردنە سەر کامەندی هاتووچۆش لە یاسای هاتووچۆی ژمارە 86سزایەکی قورسی داناوە بۆ ئەو حاڵەتە کە بەندکردنە.

فازڵ حاجی زیاتر دەڵێ: ئێمە لێرەوە وەکو هاتوچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر وکارمەندانی خۆمان دەکەین بەهەمو شێوەیەک کاتێک ڕووبەڕووی توندو تیژی وقسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت ولەهەر پلەو پایەیەک بێت .

ھەواڵی زیاتر