هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: سەرکەوتنی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەک دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە.
هادی عەلی لەبارەی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل رایگەیاند “ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لەم شەڕەدا حەماس و گەلی فەڵەستین بەدەستیانھێنا، رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبوونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان”.
سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەشڵێت، ئەمەش “بێگومان سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە”.
شەوی رابردوو حکومەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رەزامەندییان نیشاندا بۆئەوەی ئاگربەست رابگەیەنن، ئەوەش بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوانیان هێنا.