مەسرور بارزانی لەگەڵ جێنین پلاسخارت کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا . هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌.
ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

ھەواڵی زیاتر