سلێمانی.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە نزیکەى ٥٠ دۆنم ڕەز و باخ سووتا

ساڵانە و لەگەڵ بەرز بونەوەى پلەکانى گەرما و وشک بوونى گژوگیا و پوش و پاوانەکان لەلایەک و لەلایەکى تر پابەندنەبوون و خەمساردى بەشێک لەهاووڵاتیان هۆکاردەبن بو چەند بارە بونەوەى ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە .

لەسنورى گوندى ( کوڕەداوێ ) سەربەقەزاى ماوەت ئاگرێک کەوتەوە و لەگەڵ ئاگادارکردنەوەىە بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت دەست بەجێ مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و بەهاوکارى پۆلیسى بەرگرى شارستانى و گوند نشینان توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت .

بەوهۆکارە نزیکەى ( ٢٠ بیست دۆنم لە ڕەز و باخى هاوولاتیان و ٣٠ سى دۆنم لە پوش و پاوان ) سووتان و زیانیان بەرکەوتووە.

هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرکە نادیارە و لیکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .

ھەواڵی زیاتر