ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرۆکی هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه


دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ به‌رواری 3/5/2021 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا پێشوازی له‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.

لەکۆبونەوەکه‌دا هەردولا تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسیەکان و پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداو دۆخی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەکان و پرسی ئامادەسازیەکان بۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەیەوەکرا.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‌رۆڵی یه‌كگرتووی نرخاند له‌‌ پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كاندا و رایگه‌یاند ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خزمه‌ت به‌ ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان ده‌كات .

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پڕۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان قسەی لەسەرکرا و ئەمینداری گشتی تەئکیدی لەسەرئەوەکردەوە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوره‌، وه‌ك مه‌رجعیه‌تێكی باڵا بۆ هاوڵاتیان و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر