یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوی کە عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاریکردووە کە کەسێک دەستیشان بکات بۆ سەرککۆماری عێراق و کۆتایی ھێنان بە سەرۆکایەتی بەرھەم ساڵح.
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، د.میران محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د.ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری پێشوی سلێمانی، بەھێزترین کاندیدن، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بۆ یەکێتی لەبارتربێت، ڕەنگە قوباد تاڵەبانی خۆی ھەوڵی بوون بە سەرۆککۆمار بدات.
بەرھەم ساڵح زانیویەتی کە بنەماڵەی شێخ جەنگی و مام جەلال پاڵپشتی ناکەنەوە، بۆیە دەستی بە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی لیست کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش، پەیوەندی بە چەند کەسایەتیەکی سیاسی سەربەخۆ و ڕۆژنامەنووسەوە کردووە.
بەڵام پێناچێت یەکێتی بتوانێت بە ئاسانی پۆستی سەرۆک کۆماری وەربگرێتەوە، بەتایبەت ئەگەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی بەمشێوەیە ساردبێت و نەتوانێ پاڵپشتی ئەو حیزبە بەدەست بھێنێت چونکە دوور نییە لە ھەڵبژاردنی داھاتوو پارتی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆککۆماری ھەبێ.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر