دابان محەمەد و عەلی حەمە ساڵح ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ وەک تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی قاچاخی باشماخ لە دادگای پێنجوێن ئامادەبووین.
بۆ ئەو سکاڵایەی کە گوایە ئێمە لەسەر دۆسیەی قاچاخی ناوزڕاندمان كردوە، لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا ئامادەبوین، وتەمان لێوەرگیرا و پێداگیریمان لەسەر کۆی ئەو زانیاریانە کردەوە کە لە ڕابردودا باسمان کردوە، وردەکاریمان خستە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، پاش ورگرتنی وتەکانمان بە تەعاھودی کەسی ئازادکراین تا ڕۆژی دادگایی کردن.