چەند ئامۆژگارییەکی یاسایی

بۆ ھەموو تاکێک گرنگە خوێنەری بێت:

١- سکاڵا دەبێت سەرەتا لای دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمارکرێت نەک بنکەی پۆلیس.

٢- دادوەر سکاڵا سەیر ناکات لەپاش تێپەڕبوونی “سێ مانگ” بەسەر ئەم تاوانانەدا:
[تاوانی زینای ھاوسەرگیری، فرەژنی، ھەڕەشە، جنێودان، لەناوبردنی ماڵو سامان، بەرد ھاویشتن، پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی].

٣- دادوەر پاش تێپەڕبوونی “سێ مانگ” بەسەر تاواندا ئەو سکاڵایانە سەیر ناکات کە لەلایەن [مێرد، ژن، باوک، دایک، یان یەکێک لەمنداڵەکانی تاوانبارەکەوە بێت].

٤- لەحاڵەتی پاشگەزبوونەوە یان لێبووردن لە سکاڵا “تەنازوولکردن”، دەبێت کەسی پاشگەزبووەوە “المتنازل” ئەم دەقە بە ئاشکرا دەرببڕێت:
“تەنازول لە مافی سزایی و مەدەنیم دەکەم”
تا ڕێگە لە دادگای بەرایی “مەدەنی” بگیرێت سەیری داواکە بکەن.

٥- گەر سکاڵایەكت لای دادوەر تۆمارکرد ئەوا بۆ ماوەی “سێ مانگ” جێی مەھێڵە چونکە نەگەڕانەوە بۆی دواتر بە “پاشگەزبونەوە” دادەنرێت لەو سکاڵایە.

٦- ڕێگە بەکەس مەدە بێتە ناو (ماڵ یان شوێنی کارەکەت) بەبیانووی گەڕان “تەفتیش” یان بڕیاری دەست بەسەرداگرتن یان پشکنین، بەبێ دڵنیابوونەوەو سەیرکردنی ئەو بڕیارانە و لایەنی دەرچوونیان لەلایەن دادوەر و بە ئامادەیی موختار.

٧- دەستەبەری یاسایی “کەفالەت” بۆ ھیچ کەسێک مەکە لەبەردەم دادگا تا دڵنیا نەبیت لە ڕەوشت باشی و ناوبانگی چاکی تاوانبارەکە، ئەویش لەکاتێکدا دەبێت بیکەیت بەومەرجەی تاوانەکەی مەترسیدار نەبێت و پارەی قەرزەکەی کەم بێت.

٨- گەر لە دەستەبەری “کەفالەت”ی کەسێکی بێکەڵک و خراپ و ناشایستەوە تێوەگلایت ئەوا دەتوانیت ئەو کەفالەتە ھەڵبوەشێنیتەوە و بەخێوکەرەکەی یان خەرجیدەرەکەی بەرپرسیار بکەیت لەبەردەم دادوەر یان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی بکەیت.

٩- گەر کەفالەتی تۆمەتبارێک یان قەرزدارێکت کرد و ڕای کرد لەدەستت ئەوا تۆ دەنێردرێیتە لای دادوەری کەتن و بڕی پارەی کەفالەتەکە ھەمووی یان ھەندێکیت لێدەسەنرێت یان لێت دەبوورن یان وەک قیست بۆماوەی ساڵێک دەخرێتە ئەستۆت.

١٠- ئۆتۆمبێلەکەت مەدە دەست کەسێکی سەرخۆش یان کھولخۆر، چونکە لەوانەیە ڕووداوێک یان تاوانێکی پێ ئەنجام بدات لەکاتێکدا کە سەرخۆشە، بەوھۆیەوە بۆماوەی ساڵێک ئۆتۆمبێلەکەت ڕادەگیرێت و تا تەواوبوونی ماوەکەش بۆت ناگەڕێندرێتەوە.

١١- ڕێگەمەدە کەس مۆبایلەکەت بەکاربھێنیت بۆھەرپێویستییەک بێت لەوانە پەیوەندی تەلەفۆنی یان ناردنی نامە یان بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

١٢- کارتی وەحدە یان باڵانسی ھێڵەکەت کە دەیکڕیت لەپاش پڕکردنەوەی ھێڵەکەت بەباشی لەناوی ببە و فڕەی مەدە سەر زەوی و شەقامەکان چونکە دەکرێت لەپاش تۆ تاوانێک لەوشوێنەدا ڕووبدات و ئەوەش ببێتە بەڵگەی لەوێ بوونت لەکاتی تاوانەکە و لەپاڵیدا تۆمەتبار بکرێیت و ببیتە گومانلێکراو.

١٣- گەر نامەیەکی ھەڕەشە یان سوکایەتی پێکردنت لەڕێگەی مۆبایلەوە بۆھات وەکو خۆی وەڵامی مەدەوە واتە ھەڕەشە مەکەرەوەو سوکایەتی مەکە چونکە ئەوە دەبێتە ھۆی ونبوونی مافی خۆت، بۆیە تەنھا ھەڵیگرە و بیدە بە دادوەر بەوشێوەیە ئەنجامی سکاڵاکە بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت.

١٤- گەر لە شوێنێکی گشتی دووچاری ڕووداوی دەستدرێژی یان سوکایەتی پێکردن بوویتەوە ئەوا ھەوڵبە توڕە نەبیت ھێمنی خۆت لەدەست نەدەیت و ھەڵەکە بە ھەڵەیەکی تر ڕاستنەکەیتەوە و دڵنیابەرەوە لەبوونی گەواھیدەر و شایەتییەکان، بەوشێوەیە کاتێک کە سکاڵا تۆماردەکەیت دڵنیابە کەسی دەستدرێژیکەر یان سوکایەتیکەرەکە لەئەنجامدا لێت دەپاڕێتەوە تا لێیببووریت.

١٥- ئاگاداری پەیوەندیت بە لەگەڵ ئافرەتە بەدگومانەکاندا چونکە لەوانەیە دووچاری داوای سەلماندنی ڕەچەڵەکت بکاتەوە گەر بێتوو دووگیان بێت چ جای لە تۆ بێت یان ھەر کەسێکیکە جیاوازی نابێت چونکە ئەوە ئەبێتە وێرانکردنی تەواوی ژیانی خێزانی و ناوبانگت، زۆر بە ئەستەمیش دەکرێت ئەو کەیسانە دابخرێن.

١٦- ھەرگیز لەو کچانە نزیک مەبەوە کە لەخوار تەمەنی یاساییەوەن (-١٨) چونکە سزاکەی ھێندە توندە ھیچ کەفالەتێک نایگرێتەوە.

————-—————-——————-
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

ھەواڵی زیاتر