سلێمانی؛ لە مانگێکدا 6رێستوورانت داخراون و 45یش سزادراون

لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردودی بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ (200) سه‌ردانی ئه‌نجام داوه‌ و سێ شوێنیشی داخستوه‌.

كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ مانگی رابردودا (2021.1) لیژنه‌كه‌ (210) سه‌ردانی بۆ کافتریا، کۆفی شۆپی کێشانی نێرگەلە، ریستۆرانت، ئۆتێل، مۆتێل و هەمو ئەو شوێنانەى هاوڵاتیان، میوانان و گەشتیارانی شارى سلێمانی بۆبەسەر بردنی کاتێکی خۆش روی تێدەکەن، ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌‌ (13) شوێنیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ پایه‌ندی رێنمایه‌كانی كاركردن بن وه ‌هه‌روه‌ها (45) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیش تۆماركراوه.

وتیشی: به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، گه‌شتوگوزار و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردنن، به‌ڵام هه‌ندێ جار به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه‌ بڕیاری داخستنی شوێنه‌كان ده‌ده‌رێت،‌ لیژنه‌ی ریستۆرانت له‌ مانگی رابردودا سێ شوێنی داخستوه‌‌ و خاوه‌نه‌كانیشیانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند كردوه‌ته‌وه‌‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: لیژنەى ریستۆرانت یەکێکە لەلیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەندامانی لیژنەکە لەكه‌سانی شاره‌زا و نوێنەرى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی (گەشتوگوزار، تەندروستی، ڤێتێرنەرى، ئاسایشی ئابوری و نشینگه‌)ـی سلێمانی پێكهاتون كه ‌به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پشكنین بۆ هه‌مو ئه‌و خوارده‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاریانه‌ ده‌كه‌ن شوێنه‌كان پێشكه‌شی میوانه‌كانیانی ده‌كه‌ن.

ھەواڵی زیاتر