لە شاری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی بڕینی قاسەی دوکانێک دەستگیر دەکرێت کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی سووریایە.
پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ.خ.ر) بە رەچەڵەک عەرەبی سووریا، بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی دووکانێک دەستگیرکرد، کە بڕی هەزار و 90 دۆلاری لەناو قاسەکە دزیبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە” دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزاکان راگیرا”.