توركیا..هه‌زاران كه‌س له‌ زیندانن به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ كوده‌تا

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ی توركیا، دادگای باڵای تاوانەکان له‌ ئەنقەرە، سزای هەتاهەتایی بەسەر 4 ئیمامی پارته‌كه‌ی عه‌بدوڵا گوله‌ن دا سەپاند.

هاوکات، 25 کەسی تری سه‌ربازی سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوه‌، له‌نێویشیاندا چه‌ندین فڕۆکەوانی F-16 هه‌ن، به‌تۆمه‌تی هەڵکوتانه‌ سەر دامەزراوەکانی ئەنقەرە و هه‌وڵی کوشتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌ گشتی، 475 کەس براونه‌ته‌ بەردەم دادگا و لەو ژمارەیەش 365 تۆمه‌تباریان لە زیندانن و تۆمەتی بەشداریکردنی کودەتاکەی ساڵی 2016یان دراوەتە پاڵ.

ھەواڵی زیاتر