چه‌ند ڕۆژێكه ژمارەیەک لە کادیر و بەرپرسانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، ھەواڵی پەیوەندیکردنی ژمارەیەک ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕانیان بە یەکێتییەوە بڵاوکردووەتەوە، مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه و به چه‌واشه‌كاری ده‌زانێت.
مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، بەداخەوە بەرپرسانی نوێی مەڵبەندی یەکێتی لەبری کارکردن بۆ زیاتر نزیکبوونەوە و پاراستنی کاری ھاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، کەچی بەناوی کار و چالاکییەوە کەوتوونەتە لێدانەوەی قەوانی کۆن و بەسەرچووی ڕۆژانی ھەڵبژاردن.”
مەکۆی کەلاری گۆڕان له ڕاگهیهندراوهكهدا، دەشڵێت، “ئەو ھەوڵ و ھەواڵانە جگە لە چەواشەکاری ھیچ نین، ئەوانەشی وەک ھەڵسوڕاو ناسێنراون، دوور و نزیک پەیوەندییان بە ئۆرگانەکانی مەکۆی کەلاری بزووتنەوەی گۆڕانەوە نیە.”