بەتۆمەتی ڕوخاندنی خانووی عەرەبەکانی ناحیه‌ی گوڵاڵه، دادگای ناحیەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەحمود سەنگاوی و چەند بەرپرسێکی تری کورد و عەرەب دەرکردووه و ده‌نگۆی هه‌ڵهاتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش هه‌یه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناحیه‌ی گوڵاڵه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، ئەندامانی “عەشیرەتی که‌ره‌وی” لە گوڵاڵه، سکاڵایان لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی كورد و عه‌ره‌ب تۆمارکردووە بە تۆمەتی ڕوخاندنی خانووەکانیان لە گەڕەکی تەجنید لەدوای ڕزگارکردنی ناحیەکە لە دەستی چه‌كدارانی داعش.
سەرچاوەکە وتیشی، لەسەر ئەو سکاڵایە، دادگای ناحیه‌ی گوڵاڵه فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هه‌ریه‌كه له مەحمود سەنگاوی، به‌رپرسی میحوەری گه‌رمه‌سێری پێشمەرگە و مەردان چاوشین، فەرماندەی پێشمەرگە لە حەمرین و یەعقوب لھێبی، بەڕێوبەری ناحیەی گوڵاڵه و برایەکی بەناوی تەھا لهێبی، كه ئه‌فسه‌ری ئاسایشه، ده‌ركردووه.
کهرهوییەکان، عەشیرەتێکی عەرەبی هاورده‌ی دانیشتووی ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ن، له‌دوای پرۆسەی تەعریبكردنهوه له سنووری ناحیه‌ی گوڵاڵه نیشته‌جێبوون، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دا لە ڕیزەکانی بەعسدا بوون، له‌وكاته‌ی داعش ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی داگیركرد، په‌یوه‌ندییان به‌و ڕێكخراوه‌وه كرد، ئێستاش لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی دان.