كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوێنێ منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ، بەناوی ( أ – أ – ع )، له‌كاتی “گواستنه‌وه‌ی پوری” لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبڵ كه‌وته‌خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا.
نه‌وزاد عه‌بدوڵا، مامی منداڵه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، دوێنێ له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یدا ده‌ستبه‌جێ گه‌یاندمانه به‌شی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، به‌ڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ له سلێمانی، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.