کەسێک دەستگیرکرا کە بەناوی رێکخراوەوە پارەی لە ژنە شەهید سەندووە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لەڕێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی کردووە بە کەسوکاری شەهید و پێشمەرگەو خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە و بەناوی رێکخراوێکی خێرخوازی خۆی ناساندووە و بەڵێنی پێداون کە خانویان بۆبکڕێت، بەمەرجێک سەدا بیستی نرخی خانووەکەی پێبدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کردووە بە کەسوکاری شەهید و پێشمەرگە و خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە و بەناوی رێکخراوێکی خێرخوازی خۆی ناساندووە و بەڵێنی پێداون کە خانویان بۆبکڕێت، بەمەرجێک سەدا بیستی نرخی خانووەکەی پێبدەن و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە”.

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت” تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە بڕی 2هەزار و 500 دۆلاری لە هاونیشتمانییەک وەرگرتووە کە ژنە شەهیدێکی پێشمەرگەیە و پەیوەندیی بە کەسێکی دیکەشەوە کردووە و رێککەوتوون کە بڕی 6هەزار دۆلاری بداتێ لە  بەرامبەر وەرگرتنی خانوویەکدا بۆیان”.

تۆمەتبارەکە ناوی ( ا . ق . ف)ەو تەمەنی 30 ساڵە، بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (456) لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکەی بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر