كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، هەموو دەسەڵاتی سیاسی و یاسایی خۆم بەکاردەهێنم بۆ دەستگیرکردن و سزادانی ژنکوژان و هەموو ئەوانەی کە توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدەن.
ده‌شڵێت، لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 8000 ژن، كه توندوتیژییان بەرامبەر کراوە و هەڕەشەیان لەسەربووە، پەیوەندییان بە هێڵی 119ه‌وه کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه لەناو ئەوانەدا زیاتر لە 6000 سکاڵای توندوتیژی لای حکومەت تۆمارکراوە و باسی له‌وه‌شكردووه، كه بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لێکۆڵینەوەی تەواوی بۆ نزیکەی 4000 حاڵەتیان كردووه و دۆسیەکانیانی خستووەتە بەردەم دادگا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئەركی ھەریه‌كێكه دژی توندوتیژی و نایەكسانیی جێندەریی بوەستێتەوە و ھەنگاو بنێت بەرە و ھێنانەدی ھاوسەنگی جێندەری لەپێناو گەیشتن بە كۆمەڵگایەكی تەندروست.