كاروان كهلاری/ باڵكێش
كۆمپانیای دانەغاز-ی ئیماراتی له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی غازی لە وێستگەی كۆرمۆر لە ھەرێمی كوردستان زیادكردووە و گەیاندوویهتی بە 418 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا.
ئاشكراشی كرد، كە بەڕێژەی %35ی پشكی لە كۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم-دا ھەیە و باسی لەوەشكردووە، كە لە میانی چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی لە ھەرێمی كوردستان بە ڕێژەی %6 زیادكردووە و گەیاندوویانە بە 32 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
لهبارهی فراوانكردنی پرۆژهكهشهوه، پاتریك ئالمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دانهغاز دهڵێت، سەرجەم لایەنەكانی بەشداربوو لە پڕۆژەی كۆرمۆر پابەندن بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی فراوانكردنی وێستگەكە و دهشڵێت، بەرھەمھێنانی غاز لە پڕۆژەی یەكەم ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 دەستپێدەكات.
وتیشی، پێشبینی دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی بەرھەمھێنانی غاز لە پڕۆژەی یەكەمی ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز، لەنێوان 175 بۆ 200 میلۆن دۆلار ساڵانە بۆ داھاتی دانەغاز زیاد بكرێت.