كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویكردەوە، “بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری کفری و دەوروبەری، بەشی نەشتەگەری له نەخۆشخانه‌ی شه‌هید خالید گه‌رمیانی کرایەوە.”
ئاماژەی بەوەشكردووه، بەسەرپەرشتی پزیشکانی نەشتەرگار “جراح” لە بەشەکانی نەشتەگەری گشتی و ژنان و مناڵبوون، لەئێستادا لەهەفتەیەکدا دوو ڕۆژ نەشتەگەری دەکرێت و ھەوڵدەدرێت لە داهاتووشدا زیاتر بکرێت.
لەبارەی رۆژانی نەشتەرگەریشەوە ده‌ڵێت، “ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك نەشتەگەری ئەنجام دەدرێت.”
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، هاوڵاتیانی شاری كفری و ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به ناچاری نه‌خۆشه‌كانیان ده‌هێنایه كه‌لار و له كۆمه‌ڵگه پزیشكییه ئه‌هلییه‌كان یان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجام ده‌دان یان ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كران.