تاسڵوجه‌..كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هاوژین و خه‌سووه‌كه‌ی بریندار ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ناوچەی تاسڵوجە ڕووداوێك ڕویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیش ده‌ڵێت، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

نه‌قیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ناوچەی تاسڵوجە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان خێزانێك ڕوویداوە و بەهۆیەوە پیاوێك هێرشیكردووەتە سەر ماڵی خەزوری و دوو چەقۆی لە خەسوی داوە و دواتریش دوو چەقۆی لە هاوژینەكەی داوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای ڕووداوەكە تۆمەتبارەكە هەڵهاتووە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

ھەواڵی زیاتر