هه‌رێمی كوردستان..سبه‌ی به‌فر و بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور ده‌بێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
هاوكات، كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینی كردووه و ده‌ڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 20 پلە و سلێمانی 20 پله و دهۆک 19 پله و کەرکوک 22 پلە دەبێت.
سبەینێش، هەولێر 19 پلە و سلێمانی 19 پلە و دهۆک 16 پله و کەرکوکیش 21 پله دەبێت.
كەشناسیی ئاماژەی ده‌شڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.