ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاووتوێكردنی دوو پرس كۆده‌بێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 25ی تشرینی دووه‌م، ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی بۆ تاووتوێكردنی (داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی پرسی دانوستان لەگەڵ به‌غدا سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان) و (پێشنووسی پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوه‌كان) كۆده‌بێته‌وه‌.

تاووتوێكردنی پرسی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌كاتێكدایه‌، 12ی ئه‌م مانگه‌، په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنێكدا بە زۆرینەی ده‌نگ و بێ له‌به‌رچاوگرتنی نیگه‌رانی نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق، پرۆژەیاسای قەرزی په‌سه‌ندكرد و نوێنه‌رانی كوردیش دانیشتنه‌كه‌یان بایكۆت كرد.

ھەواڵی زیاتر