راکان جبووری بۆ خۆدزینەوە لە دادگا دەبێتە پەرلەمانتار

راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک دەیەوێ سوێندی یاسایی بخوات و ببێتە پەرلەمانتار.
بە گوێرەی زانیارییەکان، راکان جبووری چەند تۆمەتێکی گەندەڵی لەسەرە و بەشێک لە خزمەکانیشی تۆمەتبارن بە ئەندامبوون لە ریزەکانی داعش، هەروەها دوێنێ دادگا بڕیاریدا سێ ساڵ سەددام حوسێن، بەڕێوەبەری پلان لە پارێزگای کەرکووک زیندانی بکات بەهۆی گەندەڵییەوە کە خزمێکی نزیکی راکان جبوورییە.
راکان جبووری دەیەوێ ببێتە پەرلەمانتار بۆ ئەوەی پارێزبەندی هەبێت و دادگایی نەکرێت، چونکە لە هەڵبژاردنی رابردوودا راکان وەکو پەرلەمانتار دەنگی پێویستی هێنا، بەڵام لەبەر پۆستی پارێزگار سوێندی یاسایی نەخوارد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رێککەوتنێک لەنێوان تورکمان و عەرەبی کەرکووکدا کراوە و سوێند خواردنی راکان جبووری وەک پەرلەمانتار، بەجێهێشتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوکە بۆ تورکمان کە بەپێی یاسا، قایمقامی کەرکوک دەبێتە شوێنگرەوەی پارێزگار، بەو شێوەیەش تورکمانێک دەبێت پارێزگار.

ھەواڵی زیاتر