نه‌ینه‌وا..24 ئۆتۆمبێل باری قاچاخ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، “كه‌ توانیویانه‌ لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەست بەسەر 24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بگرن، کە زیاتر له‌ 240 تۆن ئاسن و سکرابیان بارکردووە و بەنیازبوون بە قاچاخ ئاودیوی هەرێمی کوردستانی بکەن.”

ده‌شڵێت، بارهەڵگرەکان هیچ ڕەزامەندییەکی فەرمییان پێنه‌بووه‌ و بەنیازبوون بارەکانیان لە شارۆچكه‌ی تەلەعفەره‌وه‌ بیبەن بۆ یەکێک لە بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ شۆفێری بارهەڵگرەکان دەستگیرکراون و به‌پێی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر