كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
میڤن كۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند، “لەماوەی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا بە هاوکاری پێشمەرگە و هەسەدە ملیۆنان کەسمان لە عێراق و سوریا پاراستووه.”
وتیشی، “ئێستا قۆناغێکی تری ئهركهكهمانه و تیایدا پشتوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەکەین بۆ بنەبڕکردنی داعش لەناوچەکە.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه ئه‌ركی ئه‌وان بنەبڕکردنی جوڵەی داعشه لە کەمپەکان و بەرزاییەکان و ئەو شوێنانەی كه بۆشایی ئەمنی تێدایە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هێزه هاوپەیمانه‌كانمان لە عێراق و سوریا هاوکارمانبن.”