عەمید هەڤاڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی عروبەی شاری كهركووك ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی پەنجا عەلی كەركووك، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە مامێك برازاكەی خۆی بە بۆری و دار كوشتووه.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، شەڕەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و کەسێک بە بۆڕی و دار لە برازاکەی خۆی دەدات و دەیکوژێت.
ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا کوژراوە، ناوی “حەوێز شەلال”ـە و تەمەنی 42 ساڵە، دوای برینداربوونیشی “لەسەر شەقام فڕێدراوە” و دواتر گەیێندراوەتە نەخۆشخانە. بەھۆی سەختی برینەکەیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.