سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێ” بە بینینی ریکلامی چاوپێکەوتنەکەم دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە و سێ جار تەبلیغیان بۆ ناردووم”.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پۆستێکیدا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی” ریکلامی چاوپێکەوتنەکەیان بینیوە دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە و هەر ئەمڕۆ سێ تەبلیغی ئاسایش و پۆلیسم بۆ هاتووە و هاتوونەتە سەر ئۆفیسەکەم”.
شاسوار عەبدولواحید نووسیویشییەتی” ئەوانەی بە مەردی دەژین باوەش دەکەنەوە بۆ مەرگ و لێی ناترسن، چ جای ترس لە دەستگیرکردن”.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ناوبراو چەندین دۆسیەی لای پۆلیس هەیە و یەکلایی نەکراونەتەوە، بەتایبەت دۆسیەی پشکەکانی چاڤی لاند کە مافی خەڵکە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر