شه‌پۆلێكی تری به‌فر و باران به‌ڕێوه‌یه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه شه‌پۆلێكى تری بارانبارین ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، له به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه كاریگه‌ریى شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و باران له ته‌واوى ناوچه‌كان ده‌بارێت و ده‌شڵێت، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه تاوه‌كو ئێواره‌ی ڕۆژى هه‌ینى به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشبینىش ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ببارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.