كاروان كهلاری/ باڵكێش
عهلی حهمه ساڵهح، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان، دهقی گفتوگۆی خۆی و بهرسێكی باڵای یهكێتی له پهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاوكردووهتهوه و تیایدا باس لهوه دهكات، كه قەباری قاچاخچێتی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ (٤٥ ملیۆن) دۆلارە و دەشڵێت، ھیوام وایە ئەوانە قسهیهك لهسهر ئهمهش بكهن كه بهردهوام باسی سەروەری یاسا دەكەن و دەڵێن حوكمی مافیامان قبوڵ نیە.
دەقی نوسیەنەكەی عەلی حەمە ساڵح:
ھیوام وایە ئەوانەی باسی یاسا سەروەری دەكەن ودەڵێن: حوكمی مافیامان قبوڵ نیە قسەیەك لەسەر ئەمەش بكەن.
گفتوگۆی من و بەرپرسێكی یەكێتی لەسەر دەستكەوتنی (٤٥ ملیۆن) دۆلار مانگانەی پارەی قاچاخچێتی لە باشماخ .
لەماوەی ڕابردوودا باسی ئەوەمكردبوو كە قەباری قاچاخی لە باشماخ (٤٥ ملیۆن) دۆلارە..
لەم ڕۆژانەدا بەرپرسێكی یەكێتی پەیوەندی پێوە كردم، بۆ سەلماندنی ئەم ژمارەو وردەكاریە قاچاخیەكان لێرەدا گفتوگۆكە بڵاوی دەكەمەوە.
ئەو پرسی ؟ عەلی لەم ڕۆژانەدا وتبوت: قەبارەی قاچاخی لە باشماخ (٤٥ ملیۆن)ە، ئەم بڕە زۆر نیە!
وەڵامم دایەوە، ئێوە لە من باشتر ئاگادارن، بەداخەوە بێدەنگن!! بەڵێ (٤٥ ملیۆن) دۆلار واتە: (٤ ھەزار و ٥٠٠ دەفتەر) ی مانگانە. حەزیشت كرد بۆتان دەسلمێنم..
وتی: پێمخۆشە بزانم..
پێموت: بە دوو جۆر بۆتدەسەلمێنم..
یەك: رۆژانە نزیكەی (٣٠٠ )كۆنتێنەر بە تەنسیق(قاچاخ ) لە خەتی ئاسایش داخڵدەبێت. لە مانگێكدا (٩ ھەزار) دەكات، ھەندێك بارھەڵگر (٤ ھەزار) دۆلاری لێوەرگیراوە وەك كاھو و قەڕنابیت و فەرش ، ھەشە ١٢ ھەزار) دۆلارە وەك ھێلكە، دوگیش (٣٠ ھەزار) دۆلاربوو!! .. وادابنێ تێكڕا ھەر كۆنتێنەرێك (٥ ھەزار) دۆلارە، دەكاتە (٤٥ ملیۆن) دۆلاری مانگانە..
دوو: ئێستا جگەرە بە تەواوی بەقاچاخ دێت، لە بازاڕی دۆلارەكە نوسینگەیان داناوەو نزیكەی (١٠ ملیۆن) دۆلاریان دەستدەكەوێت .. ھەر ئەو برادەرانەی جگەرە دەكەن موبایلی فڕۆكەخانەش لای ئەوانە!! كە (٢٥٪) گومرگ دەدەن و (٧٥٪) وەك ئێكسسوارات داخڵدەكەن!!
واتە: (٢٥٪) گومرگ دەدەن…
ئۆتۆمبیل لای دوو برادەی دەیكەیانە كە نووسینگەكەی لە عەقاریە، ھەر ئۆتۆمبیلێك قەدەغەو مۆدیل خوار و نایاسایی داخڵی دەكەن!! برادەرێك (١٢) ڕانجڕۆڤەری مۆدیل خواری ھەبوو بە (١٢ دەفتەر) دۆلار داخڵیانكردبوو!! شەوی (٣٠ )ئۆتۆمبیل داخڵ بكەن نزیكەی (٣٠ دەفتەر) دۆلارە!!
نرخی ئۆتۆمبیلێك لە (٥ ھەزار) دۆلار بۆ (١٠ ھەزار) دۆلارە!!
قازانجی گەورە لە ھێلكەیە، شەوێ (٦٠ )كۆنتێنەریش داخڵبكرێت (٧٢ دەفتەر) دۆلار دەكات!!
شەوی پێنچ بار ھەڵگر دوگ داخڵبكەن (١٥ دەفتەر) دۆلار دەكات!!
ئێستا فەرشیش زۆر دێت كۆنتێنەری ٤ ھەزار دۆلارە، شەوی (٣٠ )داخڵبكەن. (١٢ دەفتەر) دۆلاری شەوانەیە!! ـ
كەرەسەتەی كارەبایی بەھەمان شێوەی، كاھو كەلەرم و قەڕنابیت (٤٠ )وەرقەیە… وەزارەتی كشتوكاڵ لە ھەر وەرزێكدا ھەر میوەو سەوزیەك داخڵ بكات ئەمان بە قاچاخ دەیھێنن!!
ئێستا ئاژەڵێكی زۆریش بە قاچاخ دێت، گەورە بە (١٠٠ )بچوك بە (٣٥).
ئێ نووسینگەیەكیشیان بوو لە پەروێزخان و یەكێكیش لەكەلار، كە زیاتر ئیشی مەرزی پەروێزخانی دەكرد! ئێستا پەروێزخان باشترە..
دڵنیابە وردی بكەمەوە (٤٥ ملیۆن) زیاتر دەكات؟
ئێستا دوو گەراجی گەورە ھەن، یەكیان لە خوار ھوڵوبەی نزیك بازگەی كۆنی سلێمانی عەربەت و ئەوەكەشیان (٣٠٠ مەتر) لەدوو ڕیانی تانجەرۆ دورە، ئاسایش حیمایەی باری قاچاخ دەكات تاوەكو ئەوێ، بڕۆ بزانە چی تێدایە…
حەزم كرد منیش یەك دوو پرسیار بكەم…
لێمپرسی ئەم پارە ھەمووی بۆ حیزبە؟
وتی: خۆت دەزانیت بۆ كێ و كێیە! چۆن دابەشكراوە، لە ئەنجومەنەكەی ئێمە كەس ئاگاداری نیە.. پێشموانیە بۆ یەكێتی بێت، ئێستا سێ برادەریان ھێناوە حساباتی پارەو ئیش لای ئەوانە، بێ بەبێ ئەوان نەك شاروانی و ئاسایش و وەبەرھێنانی سلێمانی وەزیرەكانیش ناتوانن ھیچ بكەن!!
پرسیم بۆ كەس قسە ناكات؟
وتی: ئەم مەكتەب سیاسیە ئەوەی جاران نیە موناقشەی تێدا دەكرا، ئێستا كەس ھیچ ناڵێ!!
پێوت : شتێكی خۆشت بۆ باس بكەم دزی لە دز دەكرێ!!
لە پەروێزخان چەند جارێك دوگ و ھێلكەیان داخڵكردبوو، (٣٠ ھەزار) دۆلارو (١٢ ھەزار) دۆلاریان لە بارەكە وەرگرتبوو.. لەو حساباتەی بۆ بەرسەكان نووسیبویان كاھوو فەرش ٤ ھەزار دۆلار بۆ بەرپرسەكەو ئەوی دیكەیان بۆ خۆیان بردبوو.
لام گرنگە شتێكی دیكەیە ھەیە بیگەیەنیت كارێكی زۆر باشە..
پێشتر چەندین كەس و كۆمپانیا سەمادیان دەھێنا، یان جوتیارێك خۆی چەند تەنێكی لە ھەولێر یان شوێنێكی تر دەھێنا بۆ گەنمەكەی… ئێستا جگە لە سێ كۆمپانیای سەوزەبڵاخ و پەینی گەرمیان و باشترین پەین ڕێگا نادرێت ھیچ كەسێك داخڵی بكات! جوتیاری داماو گەنمەكەی پارە ناكات، ھەمووی تووشی زیان بوە ئێستا تەماح لە باخەڵی بەتاڵ ئەوانیش بدەن!!
تێبینی: بەڕەزامەندی بەرپرسەكە ئەم گفتووگۆیە بڵادەكەمەوە، ناوی ھەندێك شەخس و وردەكاری برد، داوای كرد بڵاوی نەكەمەوە!!!