به‌شار ئه‌سه‌د جێگره‌وه‌ی “وه‌لید موعه‌لیم”ی ناساند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دوای تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر كۆچی دوایی (وه‌لید موعه‌لیم)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، (فەیسەڵ میقداد)، جێگری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سوریای وەكو وەزیری دەرەوه‌ی نوێی سوریا دەستنیشان كرد

نووسینگەی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆككۆماری سوریا سێ بڕیاری دەركردووە، كه‌ ئەوانیش بریتین له‌ دانانی فەیسەڵ میقداد، وەكو وەزیری نوێی دەرەوە و بەشار جەعفەری وەكو جێگری وەزیری دەرەوە و بەسام سەباغی وەكو نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان.

ھەواڵی زیاتر