هەولێر..له‌به‌ر نه‌به‌ستنی ماسك سه‌دان كه‌س سزادراون

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، “له‌به‌ر نه‌به‌ستنی ماسك سه‌دان كه‌س سزادراون و ده‌شڵێت، بەردەوام دەبین لە سزادانى ئەو کەسانەى ماسک نابەستن”.

وتیشی، “تائێستا مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه‌ ماوه‌ و پێویستە هاوڵاتیان لەخۆپارێزی و بەستنی ماسک بەردەوامبن.”

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌ پارێزگای هەولێر گه‌یشتووه‌ته‌ 33 هه‌زار و 932 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زار و 394 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 821 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ھەواڵی زیاتر