لە سلێمانی هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار دەدرێت
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، لەکاتی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان تێبینی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی سارس-یش کراوە، بۆیە بەشێک لە توشبوان نیشانەی کۆرۆنایان هەیە و ئەنجامەکانیان نێگەتیڤە، کە دەشێت توشی ئەو ڤایرۆسە بوبن.
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ”لە تاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومان لێكراوان بە پەتای كۆرۆنا بۆمان دەركەوتوە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبوەتەوە، بۆیە دەبێت بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت و جیابكرێتەوە لە SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە “هەر بۆیە هەندێك لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەرەچن، چونكە كۆڤیدیان نییە ئەشێت سارسی یەكەمیان هەبێت”.
ساڵی 2003 ڤایرۆسی سارس لە تاقیگەیەکی شاری وهانی چینەوە بڵاوبووەوە و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵکرا،